دابینکەری سەرەکی پڕۆژەکانی ژێرخانی عێراق و کوردستان

ماکینەی لحامی بۆری (HDPE)
ئوتوی بۆری بۆ پڕۆژە قورسەکان

کۆمپانیای (Anabeeb IQ) باشترین جۆری ماکینەی لحامی دەستی (Manual) دابین دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زنجیرەی EPM تەنها ماکینە نییە، بەڵکو چارەسەرە بۆ کێشەی لیک و شکاوی. ئەم ماکینانە تایبەت بۆ بەرگەگرتنی گەرمای ٥٥ پلەی عێراق دروستکراون، گەرەنتی لەحیمێکی (جۆین) بێ کێشەت پێ دەدەن بۆ بۆری ئاو، غاز و ئاوەڕۆ.

بەرگەی گەرما و تۆز و خۆڵ دەگرێت
دقیقی ١٠٠٪ لە کاتی کەبس کردن
Manual Butt Fusion Machine Iraq

مطابق لەگەڵ ستانداردی جیهانی

ISO 12176-1 / DVS 2207

لە مەخزەن مەوەجودە
#1 هەڵبژاردەی یەکەم بۆ پڕۆژەکان

پێکهاتەی ماکینە

دیزاینێکی ئەندازیاری بەهێز

ئەم ماکینەیە بەپێی ستانداردی ئەڵمانی (DVS 2207) و (ISO) دروستکراوە. هەموو پارچەیەکی بە جۆرێک دیزاین کراوە کە بەرگەی فشار و ئیشی قورسی پڕۆژەکانی عێراق بگرێت بێ ئەوەی لە ڕێکخستن (Alignment) تێک بچێت.

01

شاسی (هەیکەل) ئەلەمنیۆمی بەهێز

شاسیەکەی لە داڕشتەی ئەلەمنیۆمی زۆر بەهێز دروستکراوە. لە کاتی فشار و کەبسکردنی بۆرییە گەورەکاندا، بەهیچ شێوەیەک لار نابێتەوە و بۆرییەکان بە ڕێکی دەهێڵێتەوە.

  • ٤ فەکی (قفڵ) پۆڵای بەهێز
  • دیزاینێک کە ڕێگرە لە جوڵە و لاربوونەوە
02

هیتەر (پلێت)ی دیجیتاڵ

هیتەرەکە بە ماددەی تێفلۆن (PTFE)ی ئەسڵی ڕووپۆش کراوە بۆ ئەوەی پلاستیک پێوەی نەنوسێت. کۆنترۆڵی دیجیتاڵی (PID) هەیە کە پلەی گەرمی بە جێگیری دەهێڵێتەوە.

  • کۆنترۆڵی دیجیتاڵی ورد (±٢ پلە)
  • تێفلۆنی پیشەسازی دژە نوسان
03

ڕەندە (مەکینەی قاش)ی کارەبایی

ڕەندەیەکی بەهێز بە شەفرەی تیژی دوو لایەنە (HSS). ڕووی بۆرییەکە بە تەواوی ساف و ڕێک دەکاتەوە و چینە ژەنگ گرتووەکە لادەبات بۆ ئەوەی لەحیمەکە بەهێز بێت.

  • سیستەمی سەلامەتی (Interlock)
  • ماتۆڕی پێچراوە بە مس (دژە تۆز)
هاوتایە لەگەڵ:
DVS
2207-1-11
ISO
12176-1
CE
بڕوانامەی کوالیتی ئەورووپی

چۆنیەتی ئیشکردن

لەحیمکردنی ستانداردی ئەڵمانی (DVS)

پرۆتۆکۆلی تەکنیکی

"بۆ ئەوەی جۆینەکەت لە خودی بۆرییەکە بەهێزتر بێت، پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت. ئەم ماکینەیە وا دروستکراوە کە کارەکە بۆ وەستاکە ئاسان بکات."

01

ڕێکخستن و ڕەندەکردن (Facing)

سەرەی بۆرییەکان بە جوانی ببڕە و بە ڕەندەکە سافیان بکە تا ڕوویەکی تەخت و خاوێنت دەست دەکەوێت.

02

گەرمکردن (Beading)

بۆرییەکان بدە لە هیتەرەکە و پەستانی بخە سەر تا لێوارێکی پلاستیکی تواوە لە دەوری بۆرییەکە دروست دەبێت.

03

تێپەڕبوونی گەرمی (Soaking)

فشارەکە کەم کەرەوە و بهێڵە گەرمییەکە بچێتە قوڵایی بۆرییەکە بۆ ئەوەی بە جوانی بتوێتەوە.

04

لادانی هیتەر و کەبس کردن

بە خێرایی هیتەرەکە لاببە و هەردوو سەرەی بۆرییەکە بە پەستانێکی گونجاو بەیەکەوە بنوسێنە.

05

ساردبوونەوە (Cooling)

بهێڵە جۆینەکە لەژێر پەستاندا بمێنێتەوە تا بە سروشتی سارد دەبێتەوە. ئاگاداربە: ئاو بەکارمەهێنە بۆ ساردکردنەوە!

تەکنەلۆژیای تێکەڵکردنی گەردیلەکان

ئەم ماکینەیە تەنها بۆرییەکان بەیەکەوە نانوسێنێت، بەڵکو گەردیلەکانی پلاستیکی (PE100) دەتوێنێتەوە و تێکەڵیان دەکات. ئەنجامەکە بۆرییەکی یەک پارچەیە کە بەرگەی پەستانی زۆر بەرز دەگرێت بێ ئەوەی لێک ببێتەوە.

100%

گرەنتی دزە نەکردن ١٠٠٪

دروستکراوە بۆ عێراق

بەرگەی گەرمای ٥٥ پلە دەگرێت

زۆربەی ماکینە ئەورووپییەکان لە هاوینی عێراقدا (حمی) دەکەن و دەوەستن. بەڵام ماکینەکانی (Anabeeb IQ) دەستکاری کراون بۆ ئەوەی لە گەرمترین ڕۆژی هاوین و لەژێر خۆڵباریندا بەبێ کێشە کار بکەن.

سیستەمی بەرگەگرتنی گەرما

هیتەر و بۆردە ئەلیکترۆنییەکان دیزاین کراون بۆ ناوچە گەرمەکان، پلەی گەرمی بە جێگیری دەهێڵنەوە تەنانەت لەژێر تیشکی خۆر.

دژە خۆڵ و تۆز

ماتۆڕ و بەشە جوڵاوەکان بە باشی داپۆشراون (Sealed) بۆ ئەوەی لم و تۆزی بیابان نەچێتە ناویان و تەمەنی ماکینەکە درێژ بێت.

دژە ژەنگ و خوێ

شاسی و پارچە ئاسنەکان بۆیەی فڕن و گالڤانیز کراون بۆ ئەوەی لە ناوچە شێدار و سوێرەکانی وەک بەسڕە ژەنگ نەهێنن.

گونجاوە لەگەڵ مۆلیدە

پارێزەری کارەبا (Surge Protection)ی تێدایە بۆ ئەوەی کاتێک کارەبای مۆلیدە بەرز و نزم دەکات، بۆردەکەی نەسوتێت.

سەلمێنراوە لە پڕۆژەکانی:
کێڵگە نەوتییەکانی بەسڕە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی بەغدا تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر

قەبارە و جۆرەکان

خشتەی زانیاری تەکنیکی ماکینەکان

ماکینەی گونجاو بۆ پڕۆژەکەت هەڵبژێرە. هەموو قەبارەکانمان هەیە بۆ بۆری (SDR11, SDR17). هەموویان بە کارەبای ماڵان (Single Phase) ئیش دەکەن.

مۆدێلی ماکینە قەبارەی لحام (ملم) کارەبا / ڤۆڵتیە کێش (صافی / گشتی) قەبارەی سندوق
EPM160-4M زانیاری تەکنیکی
40mm 50mm 63mm 75mm 90mm 110mm 125mm 140mm 160mm
1.71 KW / 220V
کارەبای ماڵان (سینگڵ فێز)

صافی

44.2 Kg

بە کارتۆنەوە

52.2 Kg

77*57*45 cm
سندوقی دار (تەختە)
EPM200-4M زانیاری تەکنیکی
63mm 75mm 90mm 110mm 125mm 140mm 160mm 180mm 200mm
2.31 KW / 220V
کارەبای ماڵان (سینگڵ فێز)

صافی

51.7 Kg

بە کارتۆنەوە

66.2 Kg

77*60*57 cm
سندوقی دار (تەختە)
EPM250-4M زانیاری تەکنیکی
63mm 75mm 90mm 110mm 125mm 140mm 160mm 180mm 200mm 225mm 250mm
2.83 KW / 220V
کارەبای ماڵان (سینگڵ فێز)

صافی

110.6 Kg

بە کارتۆنەوە

130.6 Kg

105*75*70 cm
سندوقی دار (تەختە)

کێشی پارچەکان (بۆ هەڵگرتن)

شاسی سەرەکی

34 | 39 | 85

هیتەر (پلێت)

2.7 | 3.6 | 5.5

ڕەندە (مەکینەی قاش)

6 | 7 | 17.5

ستاند (حامل)

1.5 | 2.1 | 2.6

لەم وێنانەدا دەتوانیت سەیری وردەکاری و کوالیتی پارچەکان بکەیت. ئێمە شتێکمان نییە بۆ شاردنەوە، کوالیتی بەرز لە هەموو بەشێکدا دیارە.

Manual Butt Fusion Machine Basic Frame - Anabeeb IQ Industrial Grade
پرۆفایلی شاسیەکە
HDPE Pipe Welder Clamp Assembly Detail - Heavy Duty Clamping
بەشی قفڵ و فەکەکان
Full Set of Aluminum Reducer Inserts for HDPE Pipes 63mm to 250mm
لقمەکان (قالب)
Electric Planing Tool with Safety Limit Switch - Anabeeb IQ Facer
ڕەندە (لەلایەکەوە)
High Torque Electric Pipe Facer Front View - Precision Blades
ڕەندە (لە پێشەوە)
Industrial Butt Fusion Planing Tool Mechanism
وردەکاری شەفرەکان
Manual Fusion Machine Motor Housing and Drive Unit
یەکەی ماتۆڕ
PTFE Coated Heating Plate for High Temperature HDPE Welding
هیتەری تێفلۆن
Heavy Duty Tool Support Stand for Fusion Equipment
ڕەفەی هەڵگرتن
Hydraulic Connectors and Fusion Machine Accessories
ئێکسسوارات
HDPE Pipe Installation Project Iraq Site Deployment

لە کاتی ئیشکردن لە بەسڕە

Field Welding Alignment for Critical Water Infrastructure

ڕێکخستنی دەقیق

Successful HDPE Pipe Fusion Joint with Perfect Weld Bead

ئەنجام: جۆینێکی بێ کێشە

داگرتنی کەتەلۆگ

فایلی تەواوی زانیارییەکان (PDF) دابەزێنە. خشتەی کاتی گەرمکردن و ساردکردنەوە و فشارەکانی تێدایە.

جۆر: PDF قەبارە: 0.3 MB

سەلامەتی

سەلامەتی وەستا و کرێکار لە پێش هەموو شتێکە

سیستەمی ڕێگری لە ئیشکردنی هەڵە

ڕەندەکە حەساسی تێدایە، ئەگەر بە جوانی لەسەر شاسیەکە دانەنرابێت ئیش ناکات، بۆ ئەوەی دەستی وەستاکە بپارێزێت لە برینداربوون.

پارێزەری کارەبا (Overload)

سێرکێتێکی تایبەت هەیە کە کارەباکە دەبڕێت ئەگەر پەستانێکی زۆر بکەوێتە سەر ماکینەکە یان شۆرتێک دروست ببێت.

ستانداردە نێودەوڵەتییەکان

ISO

12176-1:2017

CE

2006/42/EC

DVS

2207-1

ISO

9001:2015

"ئێمە پابەندین بە مەرجەکانی سەلامەتی (HSE) کە لە کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستان و عێراق پەیڕەو دەکرێت."

گەرەنتی

گەرەنتی یەک ساڵ

گەرەنتی ڕاستەقینە بۆ هەموو بەشەکان. هەر کێشەیەکی هەبێت لە وۆرکشۆپەکانمان لە بەغدا و هەولێر بۆت چاک دەکەینەوە.

فێربوون

مەشق و ڕاهێنان

تیمەکانمان دێن بۆ پڕۆژەکەت و وەستاکانت فێر دەکەن چۆن بە باشترین شێوە ماکینەکە بەکاربهێنن.

مەخزەن

کاڵا حازرە

پێویست ناکات چاوەڕێی گومرگ و شحن بیت. هەموو قەبارەکان (٦٣-٢٥٠ ملم) لە کۆگاکانمان ئامادەن.

چاککردنەوە

پارچەی یەدەگ (غەراز)

هەموو پارچەیەکی یەدەگمان هەیە (هیتەر، ڕەندە، بۆرد). هەرگیز ماکینەکەت لەکار ناکەوێت بەهۆی نەبوونی پارچەوە.

بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟

تاکە بریکاری فەرمی بە خزمەتگوزاری ناوخۆیی

مەترسی مەکە بە کڕینی کاڵای بێ سەرچاوە. ئێمە تەکەنەلۆژیای ئەڵمانیت پێ دەدەین لەگەڵ پشتگیری تەواو لەناو عێراق. پڕۆژەکەت بەهۆی تێکچوونی ماکینەوە ناوەستێت.

24H

تیمی ئەندازیاری ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتتدان

کۆنترۆڵی کوالیتی

تاقیکراوەتەوە پێش ئەوەی وەریبگریت

هیچ ماکینەیەک لە کۆگا دەرناچێت بێ ئەوەی تێست بکرێت. ئێمە دڵنیا دەبینەوە لە پلەی گەرمی هیتەر و هێزی ڕەندەکە پێش ئەوەی بیدەین بە تۆ.

100%

تێست کراوە

DVS

کوالیتی بەرز

ISO

سەنتەری ڕێگەپێدراو

لیستی پشکنین
  • پشکنینی دابەشبوونی گەرمی هیتەر
  • پشکنینی ڕێکی شاسی (Alignment)
  • تێستی هێزی ماتۆڕی ڕەندە
  • پشکنینی سەلامەتی کارەبا و ئەرز

دەست پێ بکە

پڕۆژەکەت بە باشترین ماکینە تەواو بکە

پەیوەندی بە ئەندازیارەکانمانەوە بکە بۆ ڕاوێژکردن یان وەرگرتنی نرخ. باشترین کوالیتی و باشترین نرخ لە ئێمە دەست دەکەوێت.